çèçè çè çè çè çè çè
1
سوپاس بۆ (جه‌لیل زه‌نگه‌نه)ی ده‌رهێنه‌ری سریالی گه‌رده‌لوول 2 ی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات، که فرسه‌تی ئه‌وه‌ی پێدام، وه‌ک که‌سێک ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌ی که له‌په‌ڕاوی یاداشته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسیومه‌ته‌وه، ده‌مه‌زه‌رد بکه‌مه‌وه و بخرێته به‌رچاو. ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی له‌سێداره‌دانی که‌سێکه:
11ی1ی1987
....... دوێنێ بۆ ته‌عزییه‌ی براده‌رێکم (عه‌بدولوه‌هاب سابیر) چووم. 5 تا 6 مانگ ده‌بوو، له‌جه‌ژنی قورباندا گیرا، مه‌یته‌که‌ی به‌ئیعدامکراوی هاته‌وه! بۆ وا به‌زوویی؟
ده‌رچووی کولێژی سیاسه‌ت له‌دانیشگای به‌غدا بوو. ماوه‌یه‌ک له‌حه‌یده‌رخانه، له‌ژوورێکدا پێکه‌وه بووین، دوای چه‌ند ساڵ بۆم ده‌رکه‌وت تێکه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بووه. ئه‌و کاته‌ی پێکه‌وه بووین ده‌می له‌سیاسه‌ت ده‌کوتا، کتێبی ده‌خوێنده‌وه، حه‌زیشی به‌ئه‌ده‌ب هه‌بوو، نووسینی بۆ ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردییه‌کان ده‌نارد، بڵاونه‌ده‌کرایه‌وه، یه‌کدوو جار ناویم له‌نامه‌ی خوێنه‌راندا بینی. ئه‌و کات که‌مێک دووره‌په‌رێز بوو، ته‌بیعه‌تی کشمیشی بوو، هه‌وڵم زۆر له‌گه‌ڵدا ده‌دا که مرۆڤێکی سروشتی بێت، خۆ خۆشم هێنده ته‌واو نه‌بووم به‌ڵام له‌و کراوه‌تر بووم.
وه‌زعی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌شیاندا به‌تایبه‌تی باوکی باش نه‌بوو. وای پێ‌باش بوو، له‌کاتی مۆڵه‌تدا که سه‌ردانی ماڵیان ده‌که‌م، خۆ به‌قوتابی زانکۆ بکه‌م، له‌وه ده‌ترسا بزانن هاوڕێی خه‌ڵکی خراپ ده‌کات. دوای ساڵ و عه‌یامیکی زۆر ڕاستی مه‌سه‌له‌که‌م به‌ماڵه‌وه‌یان وت که ئه‌و کاته سه‌رباز بووم، نه‌ک قوتابی زانکۆ.
پاش چه‌ند ساڵ دواتر، په‌یوه‌ندیمان نه‌پچڕابوو، سه‌رمان له‌یه‌کتر ده‌دا، له‌مناقه‌شه‌کردندا هه‌ستم به‌بیری ناته‌واوی ده‌کرد، له‌م ئاخر و ئۆخریه‌دا هه‌ستی ڕووخانێکم له‌بیروباوه‌ڕیدا به‌دیده‌کرد، موته‌زه‌بزیب بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی گومانی لێمان هه‌بێت هه‌رجاره‌ی شتێکی ده‌ووت؛ له‌به‌غدام، له‌هه‌ولێرم، له‌موسڵم، گوایه بۆ کار له‌و شوینانه‌یه!
نه‌مزانی بوو گیراوه، که هه‌واڵی ئیعدامکردنیان پێدام، بڕاوام نه‌کرد، دوای دوو ڕۆژ ڕاستیم بۆ ده‌رکه‌وت. له‌ته‌عزێکه‌یدا زانیم له‌نێو بازاڕ ده‌ستگیر کراوه، پێش ئه‌وه ئه‌من چووته سه‌رماڵیان. گوێی پێنه‌داوه و داویه‌تییه به‌ری! له‌گرتنه‌که‌یه‌وه بێسه‌روشوێن بووه تا هاتنه‌وه‌ی مه‌یته‌که‌ی.
براده‌رێک وتی: گوایه له‌لای یه‌کێ له‌هه‌ولێر خه‌فیفه بووه، ته‌فتیشه‌که ئیخباری بووه، براده‌ری خۆی بووه، له‌یه‌که‌م ته‌فتیشدا هیچیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، له‌دووه‌م ته‌فتیش و دوای گرتنه‌که‌ی پێده‌چێت شتی گرنگیان ده‌ستکه‌وتبێت.
وه‌هاب، ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ براده‌رێک هه‌ڵده‌سا و داده‌نیشت مه‌شبوه بوو! له‌وه ئاگادارم کرده‌وه، گوێی پێنه‌دام! هه‌واڵی گرتنی لای ژماره‌یه‌ک له‌براده‌ران نیشانه نه‌مانی بووه. گرنگ ئه‌وه‌یه به‌پیاوانه خۆی دانا، له‌که‌دار نه‌بوو. هه‌واڵی مه‌رگی به‌ڕاست زۆر غه‌مباری کردم.
ـــــــــــــــــــ
+ بێ ده‌سکاری، به‌داوای لێبووردنه‌وه، بۆ به‌کارهێنانی چه‌ند وشه که له‌وانه‌یه، نه‌شیاو بێت، به‌ڵام وه‌ک ئه‌مانه‌تی ئه‌ده‌بی بێده‌سکاری ده‌یخه‌مه به‌رچاو. یادی ئه‌و هاوڕێیه‌م مه‌گه‌ر مه‌رگ له‌بیرم بباته‌وه.