له‌وه‌تی ئه‌و زاته به‌و ده‌رده برا، ئه‌و ناهه‌قییه‌ی ده‌رهه‌ق کرا، له‌هه‌ر که‌ناڵێکی ئه‌له‌کترۆنییه‌وه بابه‌تێک ببینم به‌په‌یامی ته‌له‌فوونی نه‌سرین خانی کچی شێخ ستار تاهیر شه‌ریفی لێ‌ئاگادار ده‌که‌مه‌وه.
به‌ر له‌و ڕووداوه‌یش هه‌ر چاوپێکه‌وتن و نووسینێکی دیکه‌ی له‌ڕۆژنامه‌کانی کوردستاندا بڵاو ده‌بووه، ئه‌وم لیئاگادار ده‌کرده‌وه.
ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ باوکی نه‌سریندا بۆ هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیست ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وکات له‌به‌غداد سه‌رباز بووم، که له‌کۆڕ و کۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد ئاماده ده‌بووم، ئه‌وم ناسی.
که هاتمه فینلاند مێردی نه‌سرین هاوڕێی کۆنی سله‌یمانیم بوو، به‌و هۆیه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و، خانمی هاوسه‌ری کچی شێخ ستاره. په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیمان گه‌رم و گوره.
کاتێ چووم بۆ پرسه‌که‌ی و نه‌سرینم بینی، به‌سه‌ر شانی‌دا له‌به‌رچاوی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک گریام، له‌دڵه‌وه هه‌واڵه‌که‌م پێ‌ناخۆش بوو. ده‌زانن بۆ ئه‌و مرۆڤه به‌هه‌ر پاشخانێکی جوان و ناشیرینییه‌وه موسته‌هه‌قی ئه‌و ده‌ستدرێژییه نییه، ڕێک ئه‌وه به‌ربه‌رییه‌ت و ئیستبدادی هزری ڕۆژهه‌ڵاتییه.
خۆ منیش خاوه‌ن شه‌هیدم ده‌بوایه به‌نه‌مانی پیاوانی داموده‌زگای کۆنی به‌عسی عه‌ره‌بی خۆشحاڵ بوومایه، به‌پێچه‌وانه‌وه، خوازاری هیچ جۆره توندوتیژییه‌کی جه‌سته‌یی نیم ده‌رهه‌ق به‌مرۆڤ بکرێت، به‌و شێوه‌یه براوه نابین. 2008.4.27