له‌شاری لاهتی ( Lahti ) شانۆگه‌ری نهێنی شاخه بورکاناوییه‌کان
( Tuulten vuoren salaisuus )که شانۆگه‌رییه‌کی موسیکاڵی بوو، له‌یه‌کێ له‌شانۆکانی شاری لاهتی ولاتی فینلاند پێشکه‌ش کرا.
ڕیتا کاترینا، ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌که‌یه، هاوکات ئاماده‌کاری تێکسته‌که‌یش بوو. سوودی له‌چیرۆکه‌کانی هه‌زارویه‌ک شه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان وه‌رگرتووه. به‌ڵام به‌په‌یامێکی دییه‌وه، باس له‌کێشه‌کانی ئێستا ده‌کات که‌به‌ره‌وڕووی گۆی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه. گه‌شتێکه پڕ هه‌وراز و نشێو، به‌ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باشوور و باکوردا، تا ڕێگاچاره‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه و به‌ر به‌مه‌ترسی نه‌مان و فه‌وتان سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی بگیرێت.
شانۆییه‌که فه‌نتازیا ئامێزه، هه‌ر له‌ده‌سپێکه‌وه تا کۆتایی پڕ له‌تابلۆ و وێنه‌ی هونه‌ری سه‌رنجڕاکێش و ڕازاوه به‌جووڵه‌ی سه‌ماکه‌ران، بینه‌ریان بێتاقه‌ت نه‌ده‌کرد.
به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م کاره به‌شی هونه‌ری مناڵان شاره‌وانی لاهتی، له‌وه‌رزی زستاندا بوو. ته‌نها 8 جار نمایش کرا، یه‌که‌م ڕۆژ له 2008.2.22 دواهه‌مین جار له 200.3.19 دا بوو. ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان تێیاندا ده‌بینی، چه‌ند که‌سێکیان به‌پیشه ئه‌کته‌ر، ژماره‌یه‌کی زۆریش منداڵی ژیکه‌ڵه، چه‌ندیشیان سه‌ماکه‌ر بوون، سه‌رجه‌می به‌شداربووان 100که‌س بوون.
له‌و نێوه‌نده‌دا، کاردۆی عه‌باس شوان ( 1987) له‌دایکبووی باژێری سله‌یمانی، وه‌ک سه‌ماکه‌ر و ئه‌کته‌ر به‌رجه‌سته‌که‌ری چه‌ند که‌سایه‌تی ئاماده بوو. شایه‌نی وتنه تا ئێستا له دوو شانۆگه‌ری تردا، به‌ناونیشانی پرینسیسه ڕووسوونین، رۆبن هودیشدا ده‌وری بینیوه.
ماوه‌ی شانۆییه‌که نزیکی یه‌ک ده‌مژمێر و نیو بوو، کاردۆ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌سه‌ر شانۆ له‌چه‌ند رۆڵی جیاجیادا وه‌ک : بای رۆژئاوا، که‌ڵه‌کێوی، مه‌کسیکی، عه‌ره‌ب، ده‌بینرا و ئاماده بوو. ڕۆژنامه‌نووسێک له‌ڕۆژنامه‌ی
( Etelä-Suomen sanomat )ئێتێلا سوۆمێن سانۆمات دا، له‌باره‌ی کاردۆوه وای نووسیبوو:
له‌ده‌وری بای ڕۆژئاوادا، جوان ده‌دره‌وشایه‌وه.
2008.3.21





