به‌بۆنه‌ی پێکهێنانی پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه‌وه
پێم خۆشه له‌لای خۆمه‌وه له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌که‌تانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمم به‌بۆنه‌ی پێکهێنانی پارت(حزب)ی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه‌وه پێڕابگه‌یه‌نم.
پاش ساڵانێکی زۆر، له‌ئه‌نجامدا به‌شێکی ژیرتان هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌م حیزبه پێکبهێنن. قابیلی ده‌ست و چاو خۆش بوونه.
ئه‌و کات یان زووتر گه‌ر ئه‌مه‌ی ئێستا کردووتانه، بێگومان قوربانی لێنه‌ده‌که‌وته‌وه، جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوانی له‌مه‌ی ئێستا زیاترتان ده‌بوو، ئه‌مه وێڕای ئه‌و هه‌موو لێکترازانانه ڕووی نه‌ده‌دا، به‌گروپی ئینشقاق نه‌ده‌ناسران. هاوکات هه‌ڵسووڕاوانتان
لێدڵسارد نه‌ده‌بووه.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی که‌سێکی وه‌ک من، له‌و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌و چه‌وتیانه ده‌گه‌ڕایه‌وه، ئاخر نه‌ده‌کرا شایه‌تمان به‌دیاری ئیدعای عێراقی بوون گرووپی چه‌پی ڕادیکاڵ بهێنرێت، له‌کاتێکدا بناغه‌دانه‌ر و قاعیده و قه‌واعیدی گرووپه‌که کورد بن، بۆ خوێی چێشت ئه‌ندامێکی عه‌ره‌بی تێدا نادۆزرێته‌وه!
به‌ڵام نه‌چووه بچێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌که، ده‌کرێت هه‌نگاوێک بێت بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی تر. بۆ نموونه تا که‌ی واز له مه‌نسووری حیکمه‌تی کۆچکردوو ناهێنن و به‌رده‌وام شته کۆن و به‌سه‌رچووه‌کانی ده‌مه‌زه‌رد ده‌که‌نه‌وه و ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن!؟
2008.6.21 فینلاندا