کۆنه ئاشنام به‌ڕێز حه‌سه‌نی سه‌ید باقی، له‌ماڵپه‌ڕی کوردستاننێت و چه‌ند ماڵپه‌ڕی دی نوسینێکی ناڕه‌زایه‌تی ئامێزی له‌دژی نووسینێکم به‌ناونیشانی : درامای گه‌رده‌لوولی به‌رێز زه‌نگه‌نه، كاوێژی! عه‌باس شوان، بڵاوکردۆته‌وه
هه‌ر به‌ناونشانه‌که‌یدا دیاره، که ئه‌و زۆر تووڕه‌یه، پێده‌چێت ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی له‌ئه‌ورووپا نیشته‌جێیه، هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نه‌هاتبێت! هه‌ر به‌و هزره چه‌وته‌ی کۆنی کوردستانه‌وه کار و په‌یڤین بکات
سه‌یرم لێدێت وا شێت گیر بووه، ته‌نها بیره‌وه‌ییه‌که گێڕراوه‌ته‌وه به‌هیچ مه‌به‌ستێک خوا نه‌خواسته توانج یان ته‌وهین به‌هاوڕێ جوانه‌مه‌رگ وه‌هاب سابیر بێت. هه‌روه‌ک له‌په‌راوێزه‌که‌شدا ئاماژه‌م به‌و به‌دحاڵی بوونه داوه، که له‌وانه‌یه دروست ببێت
به‌داخه‌وه ئه‌م به‌ڕێزه‌مان لێ قوت بووه‌وه. کۆڵێک هه‌ڵویستی پێفرۆشتووم، هاوکات له‌خۆرایی تۆپه‌ڵێ قسه‌ی نابه‌جێ و هه‌رزه‌کارانه‌ی بۆ فڕێداوم خۆ گه‌ر وه‌ڵامی نووسینه‌که‌ی بده‌مه‌وه، ئه‌وه سه‌ری خوێنه‌ران له‌خۆرایی ده‌هێشێنم. بۆیه با به‌م هۆیه‌وه نه‌بمه مایه‌ی کولانه‌وه‌ی برینه‌کانی خودی نووسه‌ر، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره ناشیرینه‌کانی، ئه‌وانی ژێر به‌ڕه. 2008.5.10
ــــــــــــــــــــــــ
ــ : ئه‌و بابه‌ته‌یم به‌ناونیشانی گه‌رده‌لوول، به‌بیری هێنامه‌وه سه‌ره‌تا له‌هه‌فته‌نامه‌ی ڕێبازی ئازادی ژماره 514 ڕۆژی 2008.4.22 و دواتر له‌ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه‌دا بڵاوبۆته‌وه، که وه‌ک زنجیره‌یه‌که له‌بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می حوکمڕانی عه‌ره‌به به‌عسییه شۆفێنییه‌کان، ب
ڵاویان ده‌که‌مه‌وه
ــ : تکایه بڕواننه ده‌قی نووسینه‌که‌ی حه‌سه‌نی سه‌ید باقی http://kurdistannet.info/index.php?id=3736
-------------------------------
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
babetî peywendîdar
Aram Hamesalh
برای به ڕێز کاک حه سه نی سه ید باقی ، زۆر چاک له یادمه
ڕۆژانێک که له په یمانگای ته کنه لۆژی به غداد بووین ،هاوڕی ی شه هید و
خۆشه ویست کاک وه هاب سابیر زۆر جار سه ردانی ده کردین و پێکه وه گفتوگۆی
سیاسی و فیکریمان ده کرد، زۆر جاریش هه ریه که له شه هیدان فاروق عمر و
شوان که رکوکی به شدارییان ده کرد، هه روه کو ێاگاداریت منیش زۆرجار سه
ردانی کۆلێژه کانی قانون و سیاسه ت و کارگێری و ئابووریم ده کرد و بۆ به
سه رکردنه وه ی چه ند هاوڕێ و براده رێک و له وێش به هه مان شێوه کاك وه
هابم ده بینی چونکه کاک وه هاب له وێ ده یخوێند ، ێیدی دواتر په ره وازه
بووین و چه ند چارێکی كه م ڵه به غداد یه کترمان بینی ، بۆ دوا جار له به
هاری 1982 دا له ناوزه نگ یه کترمان بینی ، من دوو هاورێی خۆمم له گه لدا
بوو ، به ره و سه رکردایه تی یه کێتی ذه چووین بۆ کارێاسانی به ره و تاران
و له وێشه وه بۆ هه نده ران جا مه قه ڕه که ی کاک وه ها ب و براده رانی
نزیکه ی 10 ده قه یه ک دوور بوو له مه قه ره کانی ێه کێتییه وه ، کاک وه
هاب تکای لێکردم که سه ردانیان بکه م ، منیش ڕۆژێک دواتر چووم بۆ لایان له
وێ دوو براده ری عه ره بی پێناساندم و نزیکه ی دوو تا سێ کاژێر لایان مامه
وه و موناقه شه یه کی زۆرمان کرد ، هه ڵوێستی خۆمم بۆ كاک وه هاب باسکردو
پێم ووت که من به هیچ جۆرێک باوه ڕم نه به کۆمه ڵه و نه به ق م نه ماوه و
ناتوانم لیره ش بمێنمه وه بۆ ێه کوردوستان به جێده هێڵم ، له ڕاستیدا زۆر
ڕێزیان لێگرتم ، کاک وه هاب زۆر به په رۆشه وه داوایلێکردم که لای خۆیان
بمێنمه وه به ڵام من قبوڵم نه کرد، به راستی کاک وه هابی شه هید نموونه ی
نه به ر دی و خۆڕاگری بوو، که سێکی کۆڵنه ده ر وو ماندوو نه ناسی ڕێگه ی
بیری کرێکاری و چه پی کوردوستانی بوو، که سێکی هه تا بڵێی هێمن و له سه
رخۆ و که مدوو بوو، خاوه ن پرنسپڵ و ڕه وشتی به رز بوو، یادی به خێر‌و هه
زاران سڵاو له گیانی پاکی، هه رجی به نیسبه ت کاک عه باس شوانه وه یه ، من
کاتێک که له قوتابخانه ی ناوه ندی شه و بووم ، کاک عه باسم ناسی و پێکه وه
له شانه یه کی یه کێتی قوتابیاندا کارمان ده کرد، دواتر له یه ک دابڕاین و
به که می ێه کترمان ده بینی ، به ڵام ئاگام له هه ڵسو که وتی کاک عه باس
هه بوو، ئه وه نده ی من بزانم کاک عه باس کوڕێکی به ئه ده به و ڕه ووشت به
رزه زۆر دووره له سووکایه تی کردن و ته شه‌یر به خه ڵکی به تایبه تی به که
سانی چه پو کۆمۆنیست چونکه خۆی هه ر له سه ر هه مان خولگه ده خولێته وه
.پێموایه خراپ لێکحاڵی بوون.
کاکه حه سه ن ئه م وه ڵام دانه وه یه ته
نها یاده وه رییه کی ڕۆژانی به غداد و کا ک وه هابی جوانه مه ر‌گ بوو، (
ئارام حه مه سالح .... ئه مریکا..)