کریستانه‌کانی کوردستانی باشوور، وه‌ک موسوڵمانان ڕه‌گه‌زپه‌رستن
ئه‌و به‌دوادا چوونه، له‌لایه‌نێکه‌وه دروسته، له‌لایه‌نێکی دییه‌وه نادروست! پێده‌چێت ئه‌م چاودێره فره هێژایه، سه‌ر به‌باڵێکی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی بێت، بۆیه ده‌فه‌رموێت:
(... له دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره و که‌ڕانه‌وه‌ی شاری سلێمانی بۆ باوه‌شی هه‌ولێری پایته‌خت...)*!
گه‌ڕانه‌وه‌ی سله‌یمانی مانای چی؟!
ئه‌م ده‌ربڕینه له‌فه‌رهه‌نگی پارتییه هزر وشکه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت!
یان ئه‌وه‌تا له‌هزری شارچێتییه‌وه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌سێک ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و تێڕوانینه بێت شه‌رمه‌زاری زیاتر هیچی تری به‌نسیب نابێت.
ئه‌و شه‌وه‌ی (2006.12.25)کریستیانانی کوردستانی باشوور نه‌ک مه‌سیحی که عه‌ره‌به‌کان به‌کاری ده‌هێنن و ئێمه‌ش له‌ئاخافتندا توتیانه لاساییان ده‌که‌ینه‌وه، له‌شاری هه‌ولێر گه‌ره‌کی عه‌ینکاوه،
که‌ناڵی ئاسمانی کوردستانتیڤی ڕاسته‌وخۆ، ڕێوڕه‌سمی ئه‌و یاده‌ی به‌جه‌ژنی دایکبوون ناسراوه، په‌خش ده‌کرد.
دیمه‌نی دانیشتنی هاوڵاتیانی ژن و پیاو دانیشتوو به‌جیای ناو هۆڵی کڵێسه‌که سه‌رنجی ڕاکێشام!
له‌نێو کوردانی به‌ئایین ئیسلامدا، دیدێکی پۆزه‌تیف له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی کریستیاندا هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌وان له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که‌م کێشه‌ن و که‌متر جیایی له‌نێوان ژن و پیاودا ده‌که‌ن.
له‌نێو خۆیاندا میهره‌بان و ته‌بان و توند‌و تیژ نیین.
به‌ڵام، ئه‌و دیمه‌نه شتێکی که‌مان پێده‌ڵێت؛ نه‌خێر!
ئه‌و دیده له‌شوێنی خۆیدا نییه، به‌وه‌ی کریستیانه‌کانی دانیشتووی ڕۆژهه‌ڵاتی غه‌زه‌ب لینیشتوو، له‌م خاڵه و زۆرتردا له‌گه‌ڵ موسوڵمانان جیاوازییان نییه،
ناکرێت خه‌سڵه‌تی پێشکه‌وتن به‌میان بدرێت و له‌ویان بسه‌ندرێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا کریستیانه‌کان به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا که‌مایه‌تین،
خۆشوترشیان بوێت که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری هه‌ژمونی ئایینی ئیسلامی زاڵ، که سه‌رتاپای ئایینه‌که به ئه‌نتی ژن ناسراوه. 061227
--------
* تکایه بڕوانه بابه‌تی: (له‌سایه‌ی ئازادی حکومه‌تی هه‌رێمدا، مه‌سیحیه‌کان به عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌ن له جیاتی کوردی)
ttp://www.kurdistanan.net/
پۆلیسی تورکی ڕۆژنامه‌نووسێکی فینلاندی لایه‌نگری کوردان ده‌ڕفێنن
ڕۆژی هه‌ینی 15ی12ی2006 له‌شاری وان ی کوردستانی باکووڕ پۆلیس کوردناس و رۆژنامه‌نووسی به‌نێوده‌نگی فینله‌ندی خانم کریستینا کۆیڤونێن (Kristiina Koivunen) ده‌ستگیر ده‌کات.
به‌پێی وته‌ی؛ باڵوێزی فینلاندی ماریا سێرێنیوکسێن (Maria Sereniuksen ) ناوبراو بڕیار بووه کریستینا بهێنرێت بۆ شاری ئه‌سته‌مبووڵ و له‌وێوه بگه‌ڕێته‌وه فینلاند. دیار نه‌ماوه و بێسه‌روشوێن کراوه!
کریستینا قورسایی کاری خۆی له‌سه‌ر کوردانی باکووڕ داناوه، زۆر ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌ڕاپۆرته‌کانیدا خستۆته ڕوو بۆیه له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکییه‌وه نیشانه‌ی پرسیاری خراوه‌ته‌سه‌ر، کار به‌وه گه‌یشتووه چوون بۆ ئه‌و وڵاته‌ی لێ قه‌ده‌غه کراوه.
پێده‌چێت تۆڵه یان په‌یامێک بێت بۆ فینلاندییه‌کان که له‌م کاته‌دا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ورووپای یه‌کگرتووی به‌ده‌سته‌وه‌یه،
له‌م خوڵه‌دا له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپسێردراوه زۆر و زه‌به‌نده‌کانی چوونه نێو ئه‌و یه‌کێتییه‌وه فشاری زۆر خرایه سه‌ر تورکیا و کار به‌وه گه‌یشت که دایلۆگی له‌گه‌ڵیدا بووه‌ستێنرێت. 061215
تێکشکانی بته‌کانی ئیسلام
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نازانم کام ماڵپه‌ڕ یان ڕژۆنامه‌ی ناوخۆی کورستانی باشوور بوو، بابه‌تێکم له‌سه‌ر هه‌مان وێنه‌ی محه‌مه‌دی ئامه قوره‌یشی، پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان بینی.
ته‌رزه جاف*، هه‌مان هه‌واڵمان بۆ باس ده‌کات، که له‌وڵاتی ئێران بۆ یه‌که‌م جار بینیویه‌تی، پێده‌چێت نیگارکێشێکی ئه‌و وڵاته کێشابێتی، به‌زۆری له‌ناوچه کوردنشینه‌کاندا ده‌بینرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینزای سوونین. نووسه‌ر، هاتووه به‌راوردێکی له‌نێوان نیگاری عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب، ئه‌م وێنه‌یه کردووه. وه‌ک که‌سێک و نووسه‌رێکی سوونی گومانی له‌ڕاستی و دروستی وێنه‌که‌ی په‌یامبه‌ری موسڵمان پیشانداوه! دواتر به‌راوردی وێنه‌که و ئه‌و وه‌سفه جوانانه‌ی له‌نێو ژنانی هه‌ولێر بۆ ئه‌و زاته هه‌یه ،کردووه.
له‌م قسه‌وباسه‌ی خانم ته‌رزه جافه‌وه، ده‌په‌رمه‌وه بۆ جیهانی هونه‌ر، به‌تایبه‌تی بواری شێوه‌کار، به‌وه‌ی بۆ له‌مێژووی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلامن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ورووپاوه، گه‌شه‌ی نه‌کردووه، هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی شێوه‌کاری گه‌وره‌و گران ده‌رنه‌که‌وتووه؟
ئه‌ی بۆ وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری کریستانه‌کان (عیسا) کێشراوه و هه‌یه به‌ڵام هی محه‌مه‌دی موسوڵمانان نییه؟ بۆ له‌نێو ئاینزاکانی خودی ئیسلامدا به‌تایبه‌تی شیعه‌کان وێنه‌ی ئیمام عه‌لی هه‌یه و زیاتر وه‌ک پێغه‌مه‌ریان وایه، که‌چی له‌لای سوونه‌کان وێنه‌ی محه‌مه‌د نییه؟ له‌م پرسیارانه‌وه ده‌ڵێم؛ شیعه له‌سوونییه‌کان، هه‌روه‌ها ئاینی کریستان له‌ئاینی ئیسلام کراوه‌ترن.
ئاینی ئیسلام، ئه‌نتی خه‌یاڵ بووه، خه‌یاڵیش سه‌رچاوه‌ی هونه‌ره، بۆیه ئاساییه، نه‌ک کفره وێنه‌ی محه‌مه‌د بکێشرێت، به‌ڵکوو، ڕێ له‌وه‌یش گیراوه، له‌بواره‌کانی ژیانی دی‌دا، هونه‌ر ده‌ورونه‌خشی هه‌بێت. ئه‌و ڕه‌وشه و کۆنترۆڵه ئایینیه تونده درێژ بۆته‌وه بۆئه‌م سه‌رده‌مه، له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا وانه‌کانی هونه‌ر بێبایه‌خ و له‌نرخی نه‌بواندایه.
کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان، کوژراوی ئه‌و دیده‌ن که هه‌موو دیارده‌کانی نێو ژیان له‌چاوی ئاینییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگینن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئایین ده‌بێت یه‌ک خاڵ بێت له‌نێو خاڵان‌دا نه‌ک هه‌موو خاڵه‌کان.
بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی محه‌مه‌د، گه‌ر هاتوو له‌ئه‌نجامی ململانێی ئاینزای شیعه و سوونی سه‌رچاوه‌ی گرتبێت یان هه‌ر ململانێیه‌کی تر، هه‌نگاوێکه به‌ئاڕاسته‌ی کرانه‌وه و تێکشکاندنی کۆتێک له‌و کۆته‌کانه به‌رینی به‌خه‌ڵکی موسوڵمان گرتووه.061119
--------
* ناونیشانی بابه‌ت: وێنه‌كه‌ى (( حه‌زره‌تى موحه‌مه‌د)) د.خ و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك. لێره‌دا (http://www.klawrojna.com)بڵاوبۆته‌وه.
هیشام ئاکره‌ی، ده‌چێت به‌گژ قوله‌ی قافدا
هێژا هیشام ئاکریی، دووباره هاته‌وه په‌یڤین*، به‌ناڕسته‌وخۆ وه‌ڵامی یه‌کدوو که‌سی داوه‌ته‌وه که مه‌سه‌له‌ی زمانی ستانداریان وروژان. دیاره ئه‌م جاره‌یان به‌نه‌فه‌سێکی ئارامتره‌وه ده‌ئاخافێت.
ئه‌م فره هێژایه، له‌وه گریگرتووه که ده‌سه‌ڵات له‌کوردستانی باشوور، خه‌ریکی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و پرسه گرنگانه‌ی میلله‌ته‌که‌یه، که ئه‌ویش زمانی یه‌کگرتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌و ناوچه‌یه هاتۆته کایه‌وه، تا ئاستێک، مێژوو کرده و ساغ بۆته‌وه ئه‌ویش هه‌ژموونی شێوه‌زاری سۆرانییه، که ببێته زمانی فه‌رمی. بێگومان گاڤێکه به‌ئاراسته‌یه‌کی درووست، مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ر که‌سێکی نه‌ته‌وه‌ییه.
وه‌ک له‌شوهره‌ته‌که‌یدا دیاره، بۆته جێی سه‌رسووڕمان ئه‌و هێژایه خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینان باژێری ئاکرێیه. که‌واته وه‌ک خۆی ده‌ڵێت زمانی شیریی بادینییه، که‌چی به‌سۆرانی ده‌نووسێت! پارادۆکسێکی سه‌یره! بۆ دژایه‌تی کردن به‌م شێوه‌زاره ده‌نووسێت و ده‌په‌یڤێت و به‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی کوردی پاره‌ی پێپه‌یدا ده‌کات. شه‌رمنانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت! ناشچێت به‌شێوه‌زاری بادینی- کرمانجی بنووسێت، که‌زمانی دایکییه‌تی!
ئه‌و دایڵۆگه‌ی هه‌نووکه و به‌م شێوه‌زاره به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، له‌کوردستانی باشووردا، زمانی ستاندار، شێوه‌زاری سۆرانییه، وه‌ک هه‌ولێرییه‌کان ده‌ڵێن؛ ئیتر ئه‌م گاره‌گاره چییه، بۆ کڕ نابن؟
خاڵێکی دی جێی سه‌رنجه ئه‌ویش هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی وه‌ک نه‌رویج و زمانی یه‌کگرتوویان نییه و به‌دوو شێوه‌زار کاری خۆیان مه‌یسه‌ر ده‌که‌ن. ته‌شبیه نه‌بێت هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی دانسقه‌ی وه‌ک نه‌رویج، ڕێک وه‌ک دۆڕاوه‌که وایه نه‌ڵێ به‌وانێکمه‌وه، شه‌ق ده‌بات. ئاخر حه‌قد و نابینایی تا ئه‌و ڕاده‌یه، له‌پای چی؟ له‌نێو ده‌یه‌ها وڵاتی ئه‌ورووپادا هاتووه نیشتۆته‌وه به‌سه‌ر نموونه‌یه‌کی سه‌قه‌ته‌وه! به‌ڵام ده‌بێت سوپاس گوزاری بکه‌ین ئه‌و حاڵه‌ته شازه‌ی پێناسانین!
نه‌بێته شه‌ڕی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق، بێئه‌ده‌بیش نه‌بێت، وه‌ک ئه‌و دێڕه کۆنه‌ی مه‌سعود بارزانی وایه که فه‌رمووبووی؛ گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت، ده‌توانیین تێکی بده‌ینه‌وه!
هیوادارم ئه‌و هزره ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی میلله‌ته‌که‌ماندا به‌کار بهێنرێت. 061129
----------
* بڕوانه ناونیشانی بابه‌ته‌که (به‌ناو زمانزانانی ئێمه‌ش سیاسه‌تمه‌دارن و هانده‌ری به‌گژاچوونن) که له‌ماڵپه‌ڕی (Kurdistan News Daily ) بڵاوبۆته‌وه.
کات و ڕۆژی (11/29/2006 9:04:25 AM) په‌خشکردنی. ناونیشانی به‌سته‌ره‌که‌ی:
http://www.knewsdaily.net/knews/content.asp?contentid=1046
هه‌مان بابه‌ت له‌م ڕۆژ و کاته‌دا
(Wednesday, 29.11.2006, 12:10am (GMT)
لێره‌شدا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=hishamakreyi&article=2380
wellamêkî kurt:
boye be soranî denûsim ta weko kesanî wek cenabit ke teynya soranî dezanin têbigen û hallî bin ...
chonke lay zor kesî wek cenabit kirmancî (ferensî ) ye soran wetenî.....
له‌وه‌ڵامی کۆمێنتێکدا؛ ڕمل لێدان
وه‌ک کرمانجییه‌کانی کوردستانی باشوور ده‌فه‌رموون؛ سه‌یدا هیشام ئاکریی، که له‌وشه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ید وه‌رگیراوه، به‌و کۆمێنته‌م قه‌لس و بێزار بووه، وه‌ک باوه ده‌بوایه به‌کۆمێنتێکی جیا، که‌چی هاتووه وه‌ک په‌راوێزێک له‌پاین نووسینه‌که‌مدا کورته وه‌ڵامێکی نووسیوه.
هێنده تووڕه بووه! له‌و چه‌ند دێره‌دا دوو جار وشه‌ی جه‌نابی بۆم به‌کارهێناوه! ئه‌وه به‌هه‌ر حاڵ، قابیل فه‌رامۆش کردنه.
ئه‌وه‌ی عه‌یب و شووره‌ییه ئه‌و بیانوه لاوازه‌یه، گوایه، بۆیه به‌شێوه‌زاری سۆرانی ده‌نووسێت، چوونکه به‌نده کرمانجی تێناگات و وه‌ک خه‌ڵکه ئاساییه‌که به‌و شێوه‌زاره ده‌ڵێم فه‌ره‌نسی!
ئه‌و تۆمه‌ته نیشانه‌ی غه‌ره‌ز پیسی زیاتر هیچی تر نییه. ئه‌وه‌ی له‌کۆمێنته‌که‌دا ده‌رمبرێوه، پێده‌چێت ڕاست بێت و ده‌ستی بێگانه له‌پشت ئه‌م به‌رگریکردنه‌وه‌یه بێت! ئه‌گه‌ری دووه‌م: یان ئه‌وه‌تا هزری ناوچه‌گه‌رێتی هێنده به‌هێزه، به‌داخه‌وه، که‌مئه‌ندامی کردووه!
به‌کورتی، بۆ ئه‌وه‌ی نیاز پاکی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا (زمانی ستاندار) بۆ خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژارده (نوخبه)ی کۆمه‌ڵگای کوردی باشوور ده‌ربخرێت، پێشنیاری لابردنی ئه‌و پاشگره (ئاکره‌یی)ی به‌چه‌سپی دووقولی به‌خۆیه‌وه ناوه، ده‌که‌م. ئه‌و کات با که‌ره‌مکات بۆ پای دایلۆگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا. 061130
شێوه‌زاری سۆرانی، زمانی ستانداره
هێژا هیشام ئاکره‌یی، ڕۆژی 17ی11ی2006 به‌م ناونیشانه: (لایه‌نگرانی زاراوه‌ی سۆرانی به بیانۆی زمانی یه‌کگرتووی کوردی کورد له‌تله‌ت تر)** نووسینێکی به‌رگری ئامێزی له‌سه‌ر ئاریشه‌ی زمانی یه‌کگرتوو بڵاوکردۆته‌وه.
به‌و ناونیشانه‌دا وا دیاره به‌ڕێزی له‌خه‌ڵکانی دی خه‌مخۆرتره، گوایه ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن چه‌ند هێژایه‌که‌وه ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێنه‌وه، ئاو کردنه‌وه به‌ئاشی له‌تله‌تکردندا!کام له‌تله‌تکردن؟
بۆ چیمان هه‌زار پارچه نییه؟ بۆ خۆی هاتنه وه‌ڵام به‌و نه‌فه‌سه‌وه، پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌وه!
نازانم هیشام ئاکره‌یی، خۆی بۆ وا لا گه‌وره کردووین، بێزی نایه‌ت ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه بێنێت که وروژێنه‌ری مه‌سه‌له‌که‌ن! تا ده‌گات به‌وه خۆی به‌ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌وگرانی وه‌ک کۆڕی زانیاری کوردی بشوبهێنێت، و ده‌ڵێت:
(... ئه‌م بابه‌ته‌م زیاتر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ کۆی ئه‌و شتانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا نووسراون ....).
ماڵ ئاوه‌دان، وا ده‌زانێت خه‌ڵکی به‌په‌یڤی ئه‌و هه‌ڵده‌په‌رن و یه‌کسه‌ر ده‌یکه‌نه پراتیک، نازانێت نوزه‌یه‌که له‌نێو هه‌زاره‌ها نووزه، ئه‌ویش گه‌ر خوێنه‌ری هه‌بێت.
ئه‌م فره هێژایه، جۆرێک سه‌رلێشێواوی به‌بۆچوونه‌وه‌کانی دیاره، کێشه‌یه‌ی زمانی یه‌کگرتووی کوردی، تایبه‌تمه‌ندی باشووری کوردستان ناسراو به‌کوردستانی عێراقه، نه‌ک کێشه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی دی. خۆشمان یان ترشمان بوێت ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین ئێمه‌یش وه‌ک عه‌ره‌به‌کان چه‌ند کوردستان‌مان هه‌یه، که‌واته نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌چه‌ند گه‌ل پێکهاتووه!
ئه‌و هزره‌ی داوای کوردستانی گه‌وره ده‌کات به‌داخه‌وه ته‌شبیه نه‌بێت، له‌و دروشمه گاڵته‌جاڕییه‌ی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌چێت، که ده‌ڵێت ئومه عه‌ره‌بییه واحیده زات ڕیساله خالیده، و وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی له‌گه‌ڵدایه!
وه‌ک هاوپێج له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، بۆ ڕۆشنترکردنه‌وه‌ی دیدم له‌کات و ساتێکی دی‌دا 061116 ئه‌م به‌دواداچوونه دووباره ده‌که‌مه‌وه:
موحسن جوامير، ماوه‌یه‌که له‌ماڵپه‌ر و ڕۆژنامه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵمه‌تیکی له‌سه‌ر زمانی کوردی ده‌ست پێکردووه، دواهه‌مین بابه‌تی به‌ناونیشانه‌که‌یدا ( عه‌ره‌به‌كه پیی وتم " زۆرم حه‌ز لیێیه فێرى كوردى بم وه‌لی به‌كام له‌هجه) ** جێی سه‌رنجم بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ی نیگه‌ران کردووه ئه‌و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ند شێوه‌زارێکی نێو زمانی کوردییه، پاش ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی په‌رله‌مان دێت؛ به‌وه‌ی یه‌کێک له‌شێوه زاره‌کانی کرمانجی خواروو، ناسراو به‌سۆرانی کردووه به‌زمانی فه‌رمی و ستاندار له‌داموده‌زگاکانی باشووری کوردستاندا.
ئه‌و بڕیاره، وه‌ک هه‌ر شتێکی دی ڕه‌نگداوه‌ی دروستکرد. لێره و له‌وێ ناڕه‌زایه‌تی له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕا، ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای ده‌ڤه‌ری بادینان موخاله‌فه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، هاوکات شێوه‌زاری هه‌ورامانیش هاتنه په‌یڤین، له‌وانه‌یه شێوه‌زاره‌کانی دیش بێنه نێو ئه‌و بازنه‌یه‌وه.
به‌ڵام، گه‌ر بڕیارێکی وا ڕێژه‌ی موخالفینی هێنده بێت، زۆر ئاساییه، نابێته هۆی چاوپیابخشانه‌وه، بڕیاره‌که ڕابگرێت. له‌و بڕوایه‌دام کێشه‌ی زمانی ستاندار بڕاوه‌ته‌وه، چوونکه ئه‌وه هه‌ر له‌خۆوه نه‌هاتووه، مێژووه‌یه‌ک چێیکردووه، گه‌ر له‌باری جوگرافییه‌وه بڕوانین، هه‌رێمی کوردستان چوار پارێزگایه، سێیانیان که‌رکوک، سله‌یمانی، هه‌ولێر
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چێ‌بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌زاری وه‌ک ده‌ڵێن به‌سۆرانی ده‌په‌یڤن و ده‌نووسن. ئه‌و مێژووه هه‌روا به‌ئاسانی ته‌سلیم نابێت، جێگیر بووه و ترسی نییه.
ئیتر زۆر ئاسایه به‌شێک له‌خه‌ڵکی داینشتووی ده‌ڤه‌ری بادینان نه‌یانه‌وێت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌کاوه‌خۆ دێنه سه‌رقناعه‌ت.
وه‌ک باگراوه‌ندێک ئاوڕ له‌دواوه بده‌ینه‌وه؛ به‌داخه‌وه کۆنیش ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌بری خوێندن به‌شێوه‌زاری سۆرانی که زۆربه‌ی کتێبه‌کانی قوتانخانه‌کانی پێ چاپکرابوو، ئه‌وان، خوێندنی زمانی عه‌ره‌بیان هه‌ڵبژارد!
موحسن جوامير، ئه‌و ناونیشانه ئیستیفزازییه، بیری دید و دێڕێکی ناشیرین و غه‌ره‌زاوی هاوشێوه‌ی سه‌رانی داگیرکه‌ری کوردستان بیر ده‌هێنێته‌وه، ده‌بوایه پێت بفه‌موویایه؛ زمانی ستاندار له‌هه‌ریمی کوردستان شێوه‌زاری سۆرانییه نه‌ک شتیکی دی، بێ چه‌ند و چوون خۆت فێر بکه.
له‌لایه‌که‌وه ئه‌و پرسیاره دروسته، چوونکه کورد، دابه‌ش بووی چه‌ند وڵاته، بۆیه ئاساییه که‌سانی بێگانه بڵێن؛ کوردی کرمانجی و کوردی سۆرانی. ده‌بێت بۆیان ڕونبکرێته‌وه که هه‌رپارچه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.061117
-----------
* ئه‌و بابه‌ته له‌ماڵپه‌ڕی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ http://www.kurdistanan.net بڵاوکراوه‌ته‌وه.
** ئه‌و بابه‌ت و ناونیشانه لێره‌دا http://www.klawrojna.com بڵاوکراوه‌ته‌وه.
دواتر له‌کوردستانی باشوور ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ(http://www.xandan.com/ArchivX/Archiv-Aso/no-304/p8.pdf) دووباره کرایه‌وه.
جاش عیلمانی - سکۆلار
له‌مانگنامه‌ی پێگه‌ی ژماره 64 ی ڕۆژی 10ی10ی2006 لاپه‌ره 5 دا، بابه‌تێک به‌ناونیشانی: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی یان مه‌ریوانی ته‌زویر چیی..؟ بڵاوکراوه‌ته‌وه. دوو که‌س به‌ناوی ته‌نیا نوری و دڵشاد قه‌ره‌داغی وه‌ک له‌ناونیشانه‌که‌یدا دیاره به‌به‌ڵگه‌وه هه‌ڵساون به‌ئاشکراکردنی چه‌ند کارێک شاراوه‌ی خاوه‌ن په‌رتووکی جه‌نجاڵئامێزی سێكس و شه‌رع و ژن له مێژووى ئيسلام‌دا.
تا ئه‌وه جێگه‌یه‌ی به مه‌ریوان ده‌گه‌ڕێته‌وه ورده‌کاری ئه‌و مه‌سه‌له وروژێنراوه، که‌م تا زۆر مافم نییه به‌شداری بکه‌م و خودی نووسه‌ر خاوه‌ن قه‌له‌مێکی به‌بڕشته و ده‌توانێت وردتر وه‌ڵام بداته‌وه.هێنده‌ی بزانم کورته وه‌ڵامێکی له‌ماڵپه‌ڕی کوردستاننویز http://www.knewsdaily.net/knews بڵاوکردۆته‌وه.
له‌یه‌ک خاڵدا بۆم هه‌یه له‌و کێشه‌یه‌دا بپه‌یڤم و داوه‌ری بکه‌م له‌سه‌ری ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئاشکراکردنی ئه‌و نهێنی که‌سایه‌تییه‌کی به‌نێووده‌نگی وه‌ک هێژا مه‌ریوان له‌خزمه‌تی کێدایه؟ به‌تایبه‌تی ئه‌وێک به‌پله‌ی یه‌که‌م بزافی ئیسلامی سیاسی به‌هه‌موو ته‌وژمه‌کانییه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و په‌رتووکه‌ی ده‌ریکرد و جه‌نجاڵێکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دواخۆیدا هێناو و بووه مایه‌ی ئاواره‌بوونی نووسه‌ر، ئیتر ئه‌و دوو نووسه‌ره و ته‌نانه‌ت خودی مانگنامه‌ی پێگه خۆشیان بوێت و ترشیان بووێت وه‌ک له‌خیتابی نووسینه‌که‌دا دیاره عیلمانیش بن کاره‌که‌یان ده‌چێته گیرفانی بزافی ئاماژه بۆکراوه‌وه. گه‌ر وایش نه‌بێت ده‌کرێت به‌جۆرێکی دی بخوێنرێته‌وه به‌داخه‌وه به‌رتیل و خۆنزیککردنه‌وه‌یه‌که ئیتر به‌ئامانجی جیاواز ئاشکرا و نهێنی له‌بزافی ناوبراو! له‌وانه‌یه‌شه بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی وا گه‌ر ناوی لێبنرێت سه‌بقی رۆژنامه‌وانی، به‌خاتری ئه‌وه بێت، بڵاوکراوه‌که ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵکی و به‌و هۆیه‌شه‌وه باشتر بناسرێت و ژماره‌یه‌کی باشی له‌ئێستا و داهاتوودا لێ بفرۆشرێت.
گرێنتی له‌سه‌ر مرۆڤه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ناکرێت، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێێ ئه‌وێن، به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت ئه‌گینا سه‌رجه‌م نوقمی گێژاوێکی پڕ مه‌ترسیداری وا بوون، کاری وایان لێده‌وه‌شێته‌وه موچوڕکه به‌سه‌رتاپای له‌شدا ده‌هێنێت، بۆیه زۆر ئاساییه له‌پێناو هه‌ڵه‌یه‌کی بچووکدا تاوانێکی گه‌وره‌ت له‌به‌رامبه‌ردا بکه‌ن.
ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه، به‌ر له‌چوونه نێو باسه‌که‌یانه‌وه پێشه‌کییه‌کیان نووسیوه، جێی سه‌رسووڕمانه ئه‌وانه ڕووی ده‌میان له‌کێیه؟ وا خۆ پیشان ده‌ده‌ن که له‌ئێمه‌مانان سکۆلارترن بۆیه ده‌فه‌رموون:(...کۆمه‌ڵگای کوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، خاوه‌نی عه‌قلیه‌ت و که‌لتورێکی خێڵه‌کی و ئاینییه...) ئه‌مه‌یان بۆیه ده‌ربڕیوه تا بیانوویه‌ک بده‌ن به‌خۆیان و ئێمه‌مانانیش بخه‌نه نێو بازنه‌ی دیوه‌خانی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌وه! گوایه به‌تاڵین ، حازرخۆری به‌رسێبه‌رین خۆماندوو ناکه‌ین تا داهێنان بده‌ین به‌ده‌سته‌وه و له‌سه‌ر پاشه‌رۆکی خه‌ڵکی دی ده‌ژین: (...باری ڕۆشنبیری لاواز بووه و هه‌میشه خاوه‌نی ڕۆشنبیریه‌کی پاشکۆ بووه و خۆی نه‌یتوانیوه تێکست به‌رهه‌م بهێنێت...) ئه‌م په‌یڤانه زۆره بۆ قه‌باره‌یان له‌ده‌ربڕینه‌کانی ڕۆشنبیرێکی وه‌ک به‌ختیار عه‌لی ده‌چێت، بۆ سه‌ره‌کۆنه‌ی ئێمه تووتیئاسا هێنراوه‌ته‌وه!!
هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستن جامی تووڕه‌ییان زیاتر به‌سه‌رماندا داده‌بارێنن ده‌ڵێن: (...که‌ڵکه‌ڵه‌ی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیان بکه‌ن و بۆ ئه‌و کاره‌ش سڵیان له‌هیچ شتێک نه‌کردۆته‌وه و هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تێک یاریان کردووه و مافی خه‌ڵکی تیان پێشێل کردووه...) ئاخر خواتان بێت کام به‌رژه‌وه‌ندی و کام په‌تپه‌تێن و کام مافی خه‌ڵک؟
ئاخر خۆ که‌سێکی وه‌ک من تا له‌کوردستان ده‌ژیام، خاوه‌ن زۆر شت بووم ، له‌وه‌تی هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه یان ڕاستتر ڕاویان نام، کرێچیم و تا ڕۆژێ کار ده‌ست ده‌که‌وێت دوو ڕۆژ بێکارم. له‌سه‌ر یه‌ک په‌تیش بازیم کردووه، وه‌ستی ئه‌ده‌بی کوردستان به‌تایبه‌تی باژێڕی سله‌یمانی له‌کۆتایی ساڵانی 1991 تا 1996 باش ده‌زانن چی بووم و چی نه‌بووم و شاهیدحالن. ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک وه‌ک هاوڵاتی و خاوه‌ن پێنووسێک به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆم ناوێکم پچڕیوه و له‌سه‌ر حساب و مافی که‌سی تر نه‌بووه و نییه.
دوای ئه‌وه به‌خۆیانه‌وه ڕاناوه‌ستن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕۆشنبیرانمان لێهانبده‌ن: (....ڕۆشنبیان و نووسه‌رانی ئێمه خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له‌قسه‌کردن، له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه و ده‌رخستنی ماهییه‌تیان....) دواتر زیاتر ده‌یترشێنن به (..گورنه‌ته‌ڵه...) و درێژکراوه‌ی نووسه‌رانی به‌عس ده‌مانشوبهێنن! بوختانێکی گه‌وره‌یش ده‌که‌ن وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ و ئیسلامی ڕادیکاڵ ده‌په‌یڤن؛ گوایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی پشتوپه‌نمان بووه! له‌بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سڵاوات! ئه‌وسا وه‌ک ڕۆژنامه‌نيسێکی چه‌پ و ڕادیکاڵ نه‌ک دژی ته‌وژمی ئیسلامی به‌ڵکوو دژی ده‌سه‌ڵاتیش بووم، له‌و پێناوه‌دا بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ له‌ئاسایشی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان زیندانی کرام. پارادۆکسه‌که له‌وه‌دایه بۆ مێژوو، جارێکی دی زۆر به‌کورتی ئاشکرای ده‌که‌مه‌وه؛ چه‌ند ئه‌فرادێکی ئیسلامییه‌کان به‌هاوکاری چه‌ند ئه‌فرادێکی یه‌کێتی، به‌هاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان ویستیان تیرۆرم بکه‌ن، به‌ر له‌ئه‌نجامدانی کاره‌که ده‌زگا زانیاری به‌هۆی مه‌ڵبه‌ندی سله‌یمانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه ئاگاداریان کردمه‌وه و له‌چه‌قۆی تیرۆر ڕزگارم بوو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجم بوو له‌په‌ره‌گرافی چوارهه‌م به‌ده‌قیقی له‌ستونی یه‌که‌م دا، که‌وانه‌یه‌کیان بۆ به‌نده کردۆته‌وه، منیشیان گلاندۆته نێو کێشه‌که‌وه به‌م شێوه‌یه: (... ئه‌م ڕه‌وته، به‌عه‌باس شوان ده‌ستی پێ‌کرد و دوایی هاته سه‌ر کازیوه سالح....دواین هه‌نگاویش مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی بوو...)
هه‌رچۆن به‌راوردی له‌نێوان من و کازیوه و مه‌ریوان بکرێت وه‌ک هه‌لومه‌رج و سه‌رده‌م و کێشه‌کانمان یه‌کناگرینه‌وه و جیاوازین، مه‌گه‌ر له‌دوو خاڵدا وه‌ک یه‌کبین، ئه‌وه‌ی پێکه‌وه گرێی داوین و کۆیکردووینه‌ته‌وه هزری ئه‌نتی ته‌وژمی ئیسلامی سیاسی بووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه ته‌وژمی ئیسلامی سیاسییه ئێمه‌ی له‌زێدی خۆمان ڕاوناوه‌ته ده‌ره‌وه، نه‌ک شتێکی تر.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، خۆم به‌فریشته نازانم، ئاره‌زووی فریشته بوونیش ناکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نالۆجیکییه و له‌گه‌ڵ سه‌وزی ژیان نایه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌کرێت له‌فڵان و فیسار په‌ره‌گرافدا، من وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئاسایی کارم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆم کردبێت، له‌و کاته‌دا ده‌رکم پێنه‌کردبێت و چاوپۆشیم لێکردبێت ،یان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بوو بێت، ئیتر ئه‌وه سروشتی مرۆڤه، دروستکردنی یۆتۆبا و جیهانێکی بێعه‌یب و عار درۆیه‌کی گه‌وره‌یه به‌ڵام به‌لای مرۆڤی مۆدێرنه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی که‌موکوڕییه‌کان که‌متر بێت. خۆشبه‌ختانه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خساندم و به‌فرسه‌خ دووری خستمه‌وه له‌ناشیرینی، گه‌نده‌ڵی نه‌خوازراو داسه‌پێنراو ڕێژه‌ی پاکێتیمی به‌رز کرده‌وه، بۆیه سوپاس گوزاری هه‌موو ئه‌وانه‌م دوورونزیک گه‌یاندمیانه ئه‌م ئاسته، هه‌روه‌ها به‌قوربانی هزری خۆم بم. 061105
ئافه‌رینێکی دی بۆ مام جه‌لال
له‌چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی زمان (الخليج الاماراتية )دا مام جه‌لال جارێکی تر خۆی له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندا ناشیرین ده‌کاته‌وه و نهێنییه‌ک ئاشکرا ده‌کات،
له‌وه‌ڵام به‌پرسیارێکی ڕۆژنامه‌نووس (حسني محلي) له‌باره‌ی زیادکردنی له‌خۆرایی نوێنه‌ری به‌ره‌ی تورکمانییه‌وه بۆ ده‌سته‌ی به‌دواداچوونی ماده‌ی 140 سه‌باره‌ت به‌شاری که‌رکووک، ده‌فه‌رمووێت؛
له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌ره زیادکراوه، گوایه له‌پێناو هاوسه‌نگی دا دوو تورکمانه‌که‌ی تر شیعه‌ن!
تێکسته عه‌ره‌بییه‌که‌ی(انا الذي اوصيت بتعيين مثل هذا الممثل في اللجنة الخاصة التي كانت تضم اثنين من التركمان وهما من الشيعة. 061029
-----------
بڕواننه سه‌رچاوه‌که‌ی:
http://www.alkhaleej.co.ae/articles/show_article.cfm?val=319278
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و فه‌رهاد شاکه‌ڵی له‌تای ناهاوسه‌نگیدا
هه‌ر به‌ناوه کۆنه چه‌پییه‌که‌ی جارانه‌وه ده‌ڵێم کاک ئاسۆ گیان ده‌ستتخۆش بۆ ئه‌و له‌سه‌رهه‌ڵدانه، تا ئاستێک خراپ نییه، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بریندارکردنی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) تێبینییه‌کی باشت ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ی تۆ په‌یت پێنه‌بردووه ئه‌وه‌یه ناوبراو دڵی که‌سی به‌خۆیه‌وه نه‌هێشتووه، بۆیه کۆده‌نگییه‌کی فه‌رامۆشکردنی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. ناوبراو هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، خه‌ڵکی جۆره حسابێکیان بۆ ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر که گه‌ڕایه‌وه و له‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆنی پارتیدا جێگیر بوو، ئیعتبار و وه‌زنه‌ی به‌ته‌واوی هاته‌خواره‌وه، قسه له‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی به‌فیتی باڵی دووهه‌می ده‌سه‌ڵات بوو بێت.
به‌تایبه‌تی ئێستا ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان هه‌ردوو باڵی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات زۆر که‌م بۆته‌وه، نانی ئه‌وی بڕیوه، فه‌قیره بێکار که‌وتووه. خۆ گه‌ر تێبینی نووسینه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بکه‌یت، زۆر به‌ئاسانی هه‌ست ده‌که‌یت گۆڕانیکی باش ده‌بینرێت، خه‌ریکه دێته‌وه سه‌ر سکه‌ی ئاسایی خۆی، ئه‌وه‌یش قابیلی ده‌ست خۆشی لێکردنیه‌تی.
خودی ڕووداوه‌که‌یش په‌یامێکی ناڕاسته‌وخۆ و هه‌ق لێکردنه‌وه‌یه‌کی یه‌کێتییه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی له‌مه‌وبه‌ری.
ئه‌وه‌ی له‌م ڕووداوه‌دا جێی سه‌رنج بوو کاتی خۆی کردیان به‌هه‌ڵا که یه‌کێتی بۆمبی ده‌ست هه‌ڵداوه‌ته ماڵی برای (حه‌مه‌فه‌رق حه‌سه‌ن) چیرۆک‌نووسی ناوبراو، گوایه به‌هۆی ئۆپۆزسیۆن بوونییه‌وه وای لێده‌که‌ن و هه‌وڵی کوشتنیان داوه،
له‌کاتیکدا بێزووی به‌ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری مام جه‌ڵاله‌وه ده‌کرد. سه‌رئه‌نجام بینیمان مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرت. وه‌ک له‌وه‌ڵامێکی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه یه‌کێتی نه‌بووه بۆمبی فڕێدابێته ماڵی ناوبراوه‌وه به‌ڵکوو کێشه‌ی نێوان خێزانی خۆیان بووه و هه‌ر ئه‌و برایه‌ی ئێستایانه ئه‌و کاره‌یشی ئه‌نجام داوه.
ئاسۆ گیان، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئه‌وه‌نده ساده له‌وح نه‌بێت، جوانتر، وردتر بێت عاتیفی نه‌بێت، خێرا قاڵبه ئاماده‌کراوه‌کان فڕیداته سه‌ر جاده بۆ ته‌ماشاکردن. 061010
-----------
سه‌رچاوه:
ئه‌و ته‌قانه‌ی پۆلیسێك رِاناچڵه‌كێنێ به‌كر ئه‌حمه‌د - سوید
http://www.klawrojna.com/
ئه‌م نووسه‌ره هه‌میشه به‌نه‌فه‌سێکی توونده‌وه بۆ ده‌ربڕینی دیده‌کانی دیته مه‌یدانه‌وه، ئه‌و گومانه‌ی تا ئاستێک پۆزه‌تیفه، به‌ڵام له‌کام هزره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌کی دییه!
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئایینی کۆنی باوباپیرانی کورد، له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌پێچه‌وانه، بۆ ئه‌و ڕێنیسانسه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که سه‌رجه‌م کایه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی گرتۆته‌وه و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چیت بێته‌وه سه‌ر پێی خۆی، تا ئێستا به‌گوته‌ی مارکس له‌سه‌ر سه‌ر ڕۆیشتووه.
گه‌ر به‌قورس لێم وه‌رنه‌گیرێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه‌ییه‌وه ئه‌م دیده زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی کلتووری رۆژهه‌ڵاتی و ئیسلامی و تیوری موئامه‌ره، نه‌ک ئه‌ورووپی، سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی ئاگای له‌ڕاگه‌یاندن بێت ده‌بینێت ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی نووسین و په‌یجوورین له‌سه‌ر زه‌رده‌شت کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتن، نه‌ک کوردانی باشوور، به‌داخه‌وه له‌م بواره‌دا زۆر خه‌مساردن.
ئه‌بێت هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تی زیندووکردنه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بێت که ده‌بێت کاری ڕۆشنگه‌ری به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ببرێت؛ بچێته خانه و ڕێگرتن له‌هه‌ژموونی ته‌وژمی ئیسلامی تووندڕه‌و. به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان فره که‌لتووره نه‌ک ته‌نها ئاینێک. ئه‌و ئایینه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار له‌ئاستی جیهاندا خه‌ریکی خۆ ناشیرین کردنه، به‌گوته‌ی پاپای فاتیکان نه‌بێت به‌زه‌بری شمشێر سه‌پێنراوه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه ناعه‌ره‌به‌کاندا. 061015
----------
سه‌رچاوه:
زه‌رده‌شتیزم: فه‌لسه‌فه‌ی کورده‌واری یا وه‌همی خۆپاراستن ؟ فه‌رهاد شاکه‌لی – سوید
http://www.klawrojna.com/pdf/Zardashtism.pdf
کوشتن و تیرۆرکردنی تێکۆشه‌رانی پارچه‌کانی دیکه به‌تایبه‌تی ئه‌وانی ڕۆژهه‌ڵات، که به‌داخه‌وه له‌وانی دی پشکی لێدانیان زیاتر به‌ر که‌وتووه، به‌ته‌نها ناگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شڕۆڵه‌ی باشوور ناتوانی وه‌ک تۆ داوا ده‌که‌یت بیانپارێزێت. له کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له‌ئاژاوه‌ی وادا هه‌موو فاکته‌ره‌کان به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه نییه، فه‌رامۆشکردنی کایه‌که‌رانی دی باش نییه که زۆر جار له‌ده‌سه‌ڵات به‌هێزترن.
ئه‌وه‌نده‌ی فاکته‌ری زاتی و خودی نێو پرۆسه‌ی لێکترازانی کۆمه‌ڵه به‌هێزه نیو هێنده ده‌ستی ده‌ره‌کی وه‌ک تۆ به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانی، زاڵه نییه.
بیریشت نه‌چێ به‌دانپێنانی خودی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ئه‌و تیرۆر و تیرۆرکارییه‌ی که تۆ ژماره‌یه‌کت داوه، له داوی فشاری هه‌مه‌لایه‌نه زۆر که‌م بووه، لابه‌لا بیستبووم که ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا یه‌کێتی و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رگرتن له‌و ڕه‌شه‌کوژییه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان هه‌یه، تا ئێستا به‌نده‌کانی ئاشکرا نه‌کراوه.
له مه‌ڕ گرتنی د. فایه‌ق گوڵپی، مرۆڤ هێنده عاتفی نه‌بێت، وه‌ک مارکس هه‌میشه گومانت هه‌بێت زۆر ئاساییه، نه‌ک سیاسییه‌کی وا به‌ڵکوو مرۆڤه ئاساییه‌کان که‌موکوڕی و ناشیرینیان هه‌بێت یان بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو خولقێنه‌ری فڵان و فیسار ڕووداو بن.
ئیتر له باشووڕی کوردستان ڕه‌وشه‌که ترشاوه به‌سه‌ر یه‌کدا...
---------
سه‌رچاوه:
ئایا د.فایه‌ق تیرۆریسته؟ عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
http://www.klawrojna.com/
جارجار بابه‌ته که‌مه‌کانت له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌کاندا ده‌خوێنمه‌وه، هێنده‌ی له تۆ گه‌یشتبێتم، به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌وه دیده‌کانت ده‌رده‌بڕیت، ئه‌وه‌یش که‌مێک تایبه‌تمه‌ندی خۆتانه، کاریکی باش ده‌که‌یت.
به‌ڵام، هێنده هه‌یه، که‌مێک دیده‌کانت به‌رگری له هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات به‌و ده‌قه‌ی که مێژوو به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌وه‌یش گه‌ر قورس نه‌بێت دژ به کرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کانه.
به‌داخه‌وه دوهه‌مین نووسینتم به ناونیشانی جیهانێکی ویژدان مردوو خوێنده‌وه، درۆت له‌گه‌ڵ ناکه‌م و به‌داوای لێبووردنیشه‌وه گه‌ر ده‌ربڕینه‌که‌م که‌مێک توند بێت، وام ده‌زانی نووسینی نووسه‌ریکی عه‌ره‌بی شۆڤێنی له‌وانه‌ی که‌ناڵی جزیره و رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ت وه‌رگێڕاوه سه‌ر زمانی کوردی!
دیاره به‌نده‌یش له‌سه‌ر هه‌مان کێشه بابه‌تێکم نووسیوه، تکایه بفه‌رموون له‌م به‌سته‌ره بیخوێنه‌وه. 060804
--------
سه‌رچاوه: جیهانێکی ویژدان مردوو ئه‌مجه‌د شاکه‌لی - سوێد
ئه‌وانه‌ی خۆیان به فه‌یله‌فوس ده‌زانن، ماده‌م په‌روه‌رده‌ی که‌لتووری ره‌شی ڕۆژهه‌ڵاتین و به‌تایبه‌تی ئیسلامی هه‌روا ده‌جالن و ئه‌وه‌نده‌یان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
قابیله گه‌نجی له زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ی پاکستان شه‌ریف تر بێت، به‌دزییه‌وه زانیاری ئه‌تۆمی فرۆشتبوو به‌کۆماری ئیسلام! بۆیه هه‌موو ئه‌و ناو و پله و پایانه جێی گومانن، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه وه‌ک تۆ ده‌ڵێی پشتی ته‌واوی پێببه‌سترێت.
-------
سه‌رچاوه:
گه‌نجی" ئه‌گه‌ر "گاندی" بوایه... د. رۆیا تلووعی - ئه‌مریکا
http://www.klawrojna.com
تیوری ڕێژه‌یی، وه‌ک دروشم و ئاڵایه‌ک هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌کاروکرده‌وه‌مدا ڕه‌نگ بداته‌وه، ئیتر نازانم تا چه‌ند ده‌ره‌قه‌تی دێم یان هاتووم؟
به‌ڵام بڕوام به‌کاری پێرپێکت که له‌سه‌دا سه‌د ته‌واو و دروست بێت نییه، له‌تێڕوانینمدا دیاریده و شته‌کان تۆخ نیین و کاڵ ده‌نوێنن. هه‌ر بۆیه که‌موکوڕیم هه‌یه و ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر هوشداریم بداتێت، چاوه‌ڕوانم و تکایه بێده‌نگ مه‌بن لێم .
بۆ ئیسلامییه‌کان فریشته‌ن
تازه دێیی به چ باینویه‌که‌وه به‌رگری ده‌کات؟ و له‌کێی ده‌کات و شینی چییه‌تی؟! ڕۆژانه مه‌لاو پیاوانی جۆراوجۆری ئایینی و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ژنان و پیاوانی ته‌وژمی بزاڤی ئیسلامی سیاسی ڕۆژانه و شه‌وانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ گه‌ر قورس نه‌بێت و گوزارشته‌که گونجاو بێت ژه‌هری ئایدۆلۆژیای ئاینی ئیسڵامی توندڕه‌و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، تاوان نییه؟!
مه‌ریوان ته‌نها به‌په‌رتووکێک چه‌ند ڕاستییه‌کی کۆن و پێنه‌زانراوی ئاشکرا کردووه، لێی ده‌که‌ن به‌هه‌ڵا. ئه‌وه‌ی کاره ناوازه‌یه‌ی مه‌ریوان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کاری ڕه‌شی سه‌رومڕی ئیسلامییه‌کاندا وه‌ک دڵۆپێک و ده‌ریایه‌ک وایه. 061029
-------
سه‌رچاوه:
کاک (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) هه‌ڕه‌شه ده‌کا ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی-سوید
http://www.kurdistanan.net/
به‌دواداچوون بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی جاسووسێکی مزده‌وج
هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی تا ئه‌م چرکه ساته وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، ڕووه دزێو و ناقۆڵا و ناشیرینه‌کان نێو کۆمه‌ڵگا به‌تاک و کۆ بخاته ڕوو. ئه‌وه‌یش بۆته هۆی ڕاچڵه‌کاندن هاوکات شله‌قاندنی گۆمی مه‌نگی کورده‌واری. ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستی بۆ بردووه ته‌نها له مرۆڤی وردبین ده‌وه‌شێته‌وه، وه‌فادارییه‌که به‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵیگرتووه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی فایلی سیخورانی به‌عسی له‌ژماره 291ی ڕۆژی 060913 دا، به‌وێنه‌ی بۆمبێکی ئه‌تۆمی کاریگه‌ری خۆی دانا ، که له‌کاره‌کانی دی جیاوازتر بوو، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی هێناوه‌ته قسه‌کردن و پێده‌چێت ده‌زگایه‌کی وه‌ک یاسادانان ـ په‌رله‌مان ـ له‌وباره‌یه‌وه یاسایه‌ک ده‌ربکات بۆ لێپێچانه‌وه یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه گه‌ر به‌هه‌ر بڕووبیانویه‌که‌وه بێت جێه‌جێ نه‌کرێت، ئه‌وا بۆ ئاینده هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیفانه‌یه، ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ئاڕاسته‌ی زیاتر ڕێکخستین کۆمه‌ڵگا.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، حه‌ماوه‌تیان به‌رزبۆته‌وه هاتوونه‌ته وه‌ڵام، له‌وانه شوان سه‌لاحه‌دینه. ئه‌م براده‌ره ئه‌وه‌نده هه‌زه‌لییه به‌رگری نه‌ک له‌خۆی به‌ڵکوو له‌کابرایه‌کی مردووه ده‌کات! ئه‌وانه‌ی له‌م نموونه‌یه‌ن خه‌باتیان به‌شه‌رتی جاده‌ی قیر بووه، بۆیه له‌هه‌موو سه‌رده‌ماکاندا به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بوو بێت، کاری خۆیان مه‌یسه‌ر کردووه. به‌ڵام حسابی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، ئه‌و ئینتهازییه‌ته، ڕۆژی له‌ڕۆژان ده‌بێته مایه‌ی شه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری بۆیان و به‌جۆریکی تر ده‌که‌وێته‌وه.
عوزر له‌قه‌باحه‌ت خراپتر، پوخته‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه دان ده‌نێت به‌وه‌ی که جاسووس بووه، گه‌ر نه‌هاتایه‌ته جواب بێگومان له‌وانه‌یه خه‌ڵکی بییان وتایه ناڕاسته، بۆیه هه‌قه سوپاسگوزار بکرێت. بۆیه هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌بێت خۆی ئاماده بکات بۆ دادگایکردن. گریمان وه‌ک خۆی ده‌ڵێ به‌فه‌رمان ده‌زگای ئاسایشی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان مه‌دالیای جاسووسی به‌یه‌خه‌یدا کردووه!
ئه‌وه‌ی بیر چووه پارتی (ینک) ناوبراو و ته‌نانه‌ت پارته‌که‌ی (پ‌د‌ک) هاوپه‌یمانی له‌ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کوردانی باشور نیین. هه‌ر ئێستا خه‌ڵکی له‌و پارته و حکومه‌ته ڕاپه‌ڕیوه ـ ئاماژه به‌خۆپیشاندانی سله‌یمانی وشارۆچکه‌کان ـ . خودی ئاشکراکردنی ئه‌م فایلانه له‌خانه‌ی ئه‌و فشارانه‌دایه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌وانی ده‌کات. 060924
------
نامه‌ی شوان سه‌لاحه‌دین له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست ی ڕۆژی 060920 دا بڵاوبۆته‌وه.
خه‌ڵکی لوبنان حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ده‌کوژن
هه‌موو کاتمان به‌شه‌تره‌نجه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ین، بێئه‌وه‌ی که‌سێک بێجگه له‌خۆمان هه‌بێت بهێڵین قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات. هه‌ربۆیه که‌س شک نابه‌ین بتوانیین هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، ئه‌وانه بێجگه له‌زمانی شه‌ر هیچی تر نازانن! سه‌ربازێکی ئیسرائیلی
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت بۆ باگراوه‌ندی کێشه‌ی نێوان ناسینالیزمی عه‌ره‌بی و ئیسرائیلی بگه‌ڕێینه‌وه؛ وه‌ک ئاشکرایه له‌و مێژووه چه‌ند ساڵییه‌دا هه‌میشه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب دۆراوی سه‌ره‌کی بووه، جا ئه‌و شکستانه وای له‌به‌شێکیان کردووه، ڕاستی خۆیان تێبگه‌ن، ئاماده‌ی مێزی دانوسان بن له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی ئیسڕائیلیدا و گه‌ر کاتیش بێت ئاوێک به‌وئاگره‌دا بکرێت.
به‌ڵام شکستخواردن تا سه‌ر نییه، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی به‌شێوازێکی دی درێژه‌یان به‌شه‌ر و ململانێی خۆیاندا، که‌م مه‌سره‌ف و که‌م ته‌له‌فاتتر، هاوکات سیاسیترانه‌تره، له‌دنیای مه‌ده‌نییه‌تدا په‌سه‌ندتر ده‌رده‌که‌وێت.
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی ده‌سته و گرووپی توندڕه‌وی به‌ناو ئیسلامی سیاسییه‌وه له‌هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوونی، وای له‌به‌شێکی توێژه‌ره‌وان کردووه ئه‌وه به‌خاڵی شکستی ناسیۆنالزمی عه‌ره‌بی دا‌بنێن، له‌کاتیکدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕاسته، ئه‌وه جۆرێکه له‌کایه و گۆڕینی کارته‌کان وه‌ک له‌شتیکی دی بێت، ئه‌م دیده له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئایینی ئیسڵام وه‌ک ئایدۆلۆژیا وایه بۆ عه‌ره‌بان، هه‌میشه لازم و مه‌لزوومی یه‌کتر بوون. به‌جۆریکی تر کار به‌و وته‌ی خۆیان (عه‌سا و جه‌زر)ه‌که ده‌که‌ن.
که‌واته ده‌توانرێت بووترێت عه‌ره‌ب به‌هه‌ردوو باڵی میانه‌ڕه‌و و تووندڕه‌وییه‌وه تێکه‌ڵ به‌ململانێ له‌دژی نه‌ته‌وه‌کانی دی ئیتر ئیسڕائیلی و کوردستانی به‌ربه‌ری و قبتی و.... بوون و ده‌که‌ن.
ده‌کرێت قوتکردنه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و، له‌و وه‌همه‌وه هاتبێت که عه‌ره‌ب به‌گشتی له‌حکومه‌تی ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ئایینی توندڕه‌و ده‌ڕوانن، بۆیه هه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن هێزگه‌ڵێکی توندره‌و بخولقێنن!
له‌کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، گه‌ر ئه‌و هاوکێشه‌یه ڕاست بێت، هه‌ر که‌س و ئۆرگانێک و ... ببێته مایه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی ئابووری خه‌ڵکی وڵات له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان، وه‌ک ئه‌وه‌ی حیزبوڵڵا، ئیتر به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بوو بێت کردی و بووه مایه‌ی کاوڵکردنی به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته، بیانوی دایه ده‌ست هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیسرائیل که زیاتر به‌ئێستریکی چه‌مووش و شه‌قاوه ده‌چێت، خواخوایه‌تی که‌سێک خوار بجووڵێته‌وه به‌ر شه‌ق و گورزی بدات. ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه که‌وتۆته‌وه؛ تاوانباری یه‌که‌م، دیاره لێره‌دا به‌ر شه‌قی توند ده‌که‌وێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ته‌فرووتوناچوون ده‌چێت، به‌پله‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش ده‌خوڵقێت که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ده‌ستی لێبووه‌شێنرێت و بکوژرێت.
ئه‌وه‌ی له‌لوبنان ڕوو ده‌دات بۆ ئێمه چی ده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌وه‌ی له‌لوبنان ڕوویدا موفاجه‌ئه‌یه‌که، وا پێویست ده‌کات کوردی باشووری کوردستان هه‌ڵویسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، چاوێک به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه، که‌مێک ڕاچه‌نێت. هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کان تا سه‌ر زۆر به‌جددی وه‌رنه‌گرن، پرسیار ئه‌وه‌یه؛ قابیله ئێمه له‌حکومه‌تی ئێستای لوبنان به‌سه‌رۆکایه‌تی سنیوره نازدارتر بین، که هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایه و ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێمه به‌ته‌نها ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له‌پشتمان بێت، خۆ لوبنان فه‌ره‌نسایشی له‌پشته ئه‌ی بۆ به‌وده‌رده برا؟! بێگومان گه‌ر وای ناوبنێین لوبنان ته‌نها ئیسرائیل ناحه‌زێتی، خۆ ئێمه تورکیا و جیهانی عه‌ره‌ب و ئێرانیش دوژمنمانه، بۆیه له‌م ناوچه پڕ له‌کێشه‌یه‌دا قابیل ئه‌وه‌یه نه‌ک چه‌مکی هاوپه‌یمانێتی به‌ڵکوو ده‌بێت زۆری تر بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. چێ‌بوونی ئه‌م دردۆنگییه مانای ئه‌وه نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی که ئێستا هه‌مانه ببین، به‌ڵام ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکرێت گه‌ر هاتوو شتێکی وایش له‌ئێمه ڕوویدا و قه‌وما گه‌نم گرتی جۆ بڵاوی لێنه‌که‌ین و بێینه‌وه سه‌ر هیچ. 060731
-----------
ڕۆژی 060802 بۆ یه‌که‌مجار له‌کوردستانپۆست هه‌روه‌ها ڕۆژی 060804 له ڕێنیسانس دا بڵاوکرایه‌وه.
له‌باشووری کوردستان ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی ژماره 259 ڕۆژی 060806 له‌لاپه‌ره 10دا بڵاوکرایه‌وه.
ڕاپۆرته‌هه‌واڵێک له‌سه‌ر نمایشێکی شانۆیی مناڵان له‌فینلاند
شاری لاهتی (Lahti)به‌دووری 110 کم ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای پایته‌ختی فینلاند هێلسنکییه‌وه. به‌شێ کلتوری ئه‌م شاره‌وانییه بۆ ده‌ساڵ ده‌چێت، ساڵانه مانگی هاوین که ده‌کاته مانگی حوزه‌یرانی خۆمان، به‌رنامه‌ی هاوینه‌یان به‌ئه‌نجامدانی کارێکی هونه‌ری کۆتایی پێده‌هێنن. چه‌ند مه‌به‌ستێک له‌پشت چالاکییه‌کی واوه‌یه، یه‌کێ له‌وانه؛ هه‌لی کاردکرن بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ خوێندکاران ده‌ره‌خسێنێت.
ده‌ستنیشانکردنی تیمی کاره‌که له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن و ململانێوه ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌مساڵ له‌سێ سه‌د په‌نجا که‌س ته‌نها بیستیان به‌ختییان یار بوو.
کاردۆ عه‌باس شوان، وه‌ک گه‌نجێکی کورد له‌و تاقیکردنه‌وه ده‌رچوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ماکه‌رێکی باش (Hip Hop) بوو، له‌ئاستی شاره‌که‌ی خۆیدا چالاک و ناسراوه، دیاره سه‌رره‌شیشی و بێگانه‌یی بوونی ده‌وری له‌په‌سه‌ندکردنیدا بینیوه، هه‌روه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری کاره‌که درکاندنی هه‌ڵبژاردنی کاردۆ په‌یوه‌ندی به‌تێکسته‌که‌وه هه‌بوو.
تێکستی نمایشه‌که، یه‌کێکه له‌وچیرۆکانه‌ی برایانی گریم که له‌زاری خه‌ڵکی ئاسایی کۆیان کردۆته‌وه، به‌ر له‌چه‌ند ساڵ عه‌زیز گه‌ردی به‌ناونیشانی چیرۆکی گوێ ئاگردان یان به‌رئاگردان له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێرابووه بۆ کوردی.
وه‌رگێره فینلاندییه‌کان ناونیشانی چیرۆکه‌که‌یان به‌پرینسسا ڕووسونێن(Prinsessa Ruusunen) داناوه، به‌کوردی ده‌کاته پرینسیسا = کچه‌شازاده، ڕووسوونێن =سووره‌گوڵ یان گوڵه‌باخ ، ئیتر نازانم له‌وه‌رگێرانه کوردییه‌که‌دا بووه به‌چی؟
دوای کۆتایی هێنانی پرۆڤه وه‌ک ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ووتی؛ به‌هۆی باشی و چالاکی تیمه‌که‌وه ته‌نها شه‌ش ڕۆژی خایاندووه و کاره‌که گه‌ڵاڵه بووه. به‌رنامه وا بووه، ده‌ستکرا به‌پێشکه‌شکردن، به‌رنامه‌که وا دانرابوو، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌سێ شارۆچکه :
Nastola ناستۆلا 21ی6 ، Hollola هۆڵۆلا 27ی6 ، Asikkala ئاسیکالا 28ی6ی2006
له‌هه‌ر یه‌که له‌و شارانه دوو جار له‌دوو کاتی جیادا پێشکه‌ش بکرێت.
ئینجا ناوه‌ندی شار و له‌نێو گۆره‌پانی فه‌رمانگه و بینایه‌ی شاره‌وانی لاهتیدا که زیاتر له‌قه‌ڵایه‌کی کۆن ده‌چێت، له‌رۆژی 3ی 7ه‌وه تا 7ی7 ی 2006 ، ڕۆژانه سێ جار له‌سه‌ر شانۆیه‌کی گه‌رۆک نمایشیان ده‌کرد.
شانۆگه‌رییه‌که یه‌ک ده‌مژمێرونیوی ده‌خایاند، به‌تیکه‌ڵ بوونی گروپی چه‌ند نه‌فه‌ری ئه‌کته‌ران بۆ ماوه‌ی نیوده‌مژمێر له‌گه‌ڵ مناڵان ده‌ستپێده‌کات. ئه‌وه‌یش به‌خاتری ئاشنابوونی زیاتری که‌سایه‌تییه‌کانی کاره‌که.
پوخته‌ی چیرۆکه‌که، له‌کۆشکێکدا شا و شاژن ده‌بێت، منداڵیان نه‌ده‌بوو، شاژن به‌ڕێکه‌وت یارمه‌تی بۆقێکی جادوگه‌ر ده‌دات، له‌بری ئه‌و چاکه‌یه دوعا ده‌کات خوا کچێک‌یان پێببه‌خشێت. شازاده زۆر به‌ناز په‌روه‌رده ده‌کرێت، تا ڕاده‌یه‌ی بێزاری. وای لێدێت ده‌سه‌ودایره و خه‌ڵکی خۆزگه بخوازن ئه‌و کچه هه‌ر نه‌بووایه باشتر بوو، فریشته‌ی شه‌ر ئاگای له‌و قسانه ده‌بێت. له‌ته‌منی 15 ساڵیدا و له‌ڕۆژی له‌دایک بونیدا بێجگه له‌فریشته‌ی شه‌ر هه‌موو فریشته‌کانی دی بانگهێشت ده‌کرێن، هه‌ر یه‌که‌یان سیفه‌تێکی پێده‌به‌خشێت، یه‌کێ له‌گرنگترینیان نه‌مردنێتی. ئیتر له‌و کاته‌وه پرینسیسا ره‌وشتی چاک ده‌بێت و ده‌گۆڕێت. به‌ڵام فریشته شه‌ڕ له‌بۆسه‌دایه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، ڕۆژێک فرسه‌ت ده‌هێنێت له‌شێوه‌ی پیرێژنێکدا ته‌شییه‌کی ئه‌فسووناوی ده‌داته ده‌ستی، ده‌بێته مایه‌ی خه‌وپیاکه‌وتنی بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ.